له نێوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شه‌ڕه‌کانی زومار و شنگاڵ، له نێوه‌ندی هه‌روادێ و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ڕێکخراوه توندڕه‌وه سوننه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئایا ده‌رفه‌تێک بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌وڵێت هه‌یه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی دوژمنێکی هاوبه‌ش که‌وتۆته نێوانیان؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشتر ڕوانینی کورد له عێراقدا وه‌هابوو که نه‌بێته به‌شێک له شه‌ڕی جیهادیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له ده‌رگای ماڵی کوردی دا، ئه‌وجا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق بڕیاری دا له دۆخی به‌رگری له‌خۆکردن بێنه ده‌رێ و تا قۆناغی کۆتایی شه‌ڕی تێرۆریستان بکرێت.
ئایا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی هه‌یه، یان پێویسته په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و بڕیاره بدات به‌وپێیه‌ی په‌رله‌مان نێوه‌ندی سه‌ره‌کی ده‌بێت بۆ بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کان؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت چونکه له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستورمان نییه و به‌پێی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، سه‌رۆکی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانه و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری شه‌ڕ کردن و شه‌ڕ ڕاگرتنیشی هه‌یه و ده‌شڵێت له ئێستاشدا په‌رله‌مانی هه‌رێم له مۆڵه‌تدایه.
به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت پێیوایه به‌رپرسیارێتی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمه تا به زووترین کات داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بکات کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی هه‌رێمه‌که.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕێبین ڕه‌سوڵ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م ڕووداوانه ڕه‌نگه ببێته ده‌ستپێکێک بۆ دروستبوونه‌وه‌ی جۆرێک له په‌یوه‌ندی یان هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش دروستببێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت نابێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: