Accessibility links

خه‌ڵکی شه‌نگال ڕه‌خنه‌ له‌ هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه‌ ده‌گرن

  • Jani Diylan

خه‌ڵکی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێن که‌مته‌رخه‌میـیه‌کی گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌که‌یان کرابوو‌. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردایه‌، ئه‌وا داعش نه‌یده‌توانی بچێته‌ ناو شه‌نگاله‌وه‌.

سه‌لام باڵایی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ دهۆک له‌ ڕاپـۆرتێـکی ڕاسته‌وخۆی گوتیشی خه‌ڵگه‌که‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ کردووه‌ خێڵه‌کانی ناوچه‌که‌ ئه‌وانه‌ی چه‌که‌یان هه‌یه‌ به‌رگی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ کردووه‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ له‌ ڕه‌بیعه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌کیان کردووه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی له‌ ده‌سـتی داعش و نزیکه‌ی 1500 که‌س له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خۆیان ڕزگار کردووه‌ و چوونه‌ته‌ ناو سوریاوه‌.

XS
SM
MD
LG