به‌رپرسانی ڕووسیا ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شکری وڵات ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌رێمه‌کانی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای وڵات ده‌ست به مانۆڕی سه‌ربازی ده‌که‌ن و مانۆڕه‌که ناوچه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسانی له‌شکری ڕووسیا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن که له‌م مانۆڕه سه‌ربازیه‌دا پتر له 100 فڕۆکه‌ی جه‌نگی و هه‌لیکۆپته‌ر به‌شداری ده‌که‌ن هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوکاتی ئه‌وه‌ی که راگه‌ێندراوه‌که‌ی په‌یوه‌ستی ڕووسیا ئاماژه‌ی به ئۆکرانیا نه‌داوه، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازییه‌ی ڕووسیا ئه‌نجامی ده‌دات ، ئاستی گرژی و ئاڵۆزی له هه‌رێمه نائارامه‌دا خۆی هه‌نوکه له گۆڕێدایه زیادبکات.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شه‌ڕوپـێکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئۆکرانی و نێوان جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی که لێکۆڵه‌ره‌وانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سێهه‌م ڕۆژی کێو‌ماڵی ئه‌و شوێنه‌یان ده‌کرد که فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری مالیزیه‌که‌ی تیدا که‌وته‌خواره‌وه.
سه‌باره‌ت به پـێکدادانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی نیوان هیزه‌کانی ئۆکرانی و جوداخوازان ، به‌رپرسانی خۆجێی شاری دۆنیسک گوتیان به‌هۆی تۆپبارانکردنی نێوان ئه‌و هێزانه 6 که‌س گیانیان له ده‌ستدا. هاوکات ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی رۆیته‌رز ڕایگه‌یاند که 3 که‌سی دیکه‌ش له شاری لوهانسک کوژران. له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ پاشماوه‌ی چه‌سته‌ی دیکه‌ی قوربانیانی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه مالیزیه‌که گه‌یشته ناوچه‌ی خارکیڤ ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ هۆڵه‌ندا ئاماده‌بکرێن.