Accessibility links

سه‌ربازانی روسی ده‌چنه‌ به‌ری سنوری روسیا


Ukraine

Ukraine

سه‌ربازانی روسی ده‌چنه‌ به‌ری سنوری روسیا

به‌ پێ راپۆرتێک له‌ لایه‌ن ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ئینتر فاکس کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی سنوری روسی ده‌لێت فه‌ره‌تر له‌ 400 سه‌ربازی ئۆکرانی په‌رێۆنه‌ته‌وه‌ بۆ ناو روسیا. ده‌مه‌ و ده‌ست روونه‌ نه‌بوه‌ بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ چوونه‌ته‌ ناو روسیا. هه‌ردوو لا به‌ جۆرێک باسی رووداوه‌که‌ ده‌که‌ن.

کاربه‌ده‌ستی روسی ووتی سه‌ربازه‌کان حکومه‌تی کێیڤیان به‌ جێ هێشت و به‌ری روسیا رێره‌وێکی ئاسایشیان بۆ کردنه‌وه‌ له‌ کاتێکدا کاربه‌ده‌ستانی له‌شکه‌ری ئۆکرانی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ژماره‌یان بکه‌ن به‌ هۆێ ته‌قه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان و پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیان پێ نه‌ماوه‌ فیشاریان به‌سه‌ر هاتووه‌ بچنه‌ ناو خاکی روسیا.

ڤاسییلی مه‌لاییڤ سه‌رۆکی کارگوزاریه‌کانی ئاسایشی فیدراڵی پاسه‌وانی سنور له‌ ناوچه‌ی رۆستۆڤ به‌ ئاژانسی ئینتر فاکسی ووت 438 سه‌ربازی ئۆکرانی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ گه‌ێشتونه‌ته‌ روسیا. ئه‌و ووتی لایه‌نی روسی به‌ سه‌ربازه‌کان رێگاێ داوه‌ به‌ ئاسایشی بێنه‌ ناو وڵاته‌که‌‌.

XS
SM
MD
LG