فه‌ڵه‌ستینیه‌کان تاوانباری ئیسرائیل ده‌که‌ن به شکاندنی ئاگر به‌س
کرێکارانی فریاگوزاری له شاری غه‌ززه ده‌ڵێن له سه‌ر ئه‌نجامی هێڕشێکی ئیسرائیلی‌دا بۆ سه‌ر کامپێکی په‌نابه‌ران کچێکی 8 ساڵه کوژراوه و 30 که‌سیش بریندار بوونه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێڕشه‌که بۆ سه‌ر کامپی په‌نابه‌رانی شاتی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بوه، هه‌ر چه‌ند خوله‌کێک پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاگر به‌سێکی کاتی راگه‌یاندبوو.
له‌شکه‌ری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ده‌ڕوانێته راپۆرته‌که.
ئیسرائیل ووتی له رۆژی دووشه‌ممه له زۆربه‌ی که‌رتی غه‌ززه ئاگر به‌س را ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌ڵه‌ستینیه‌کان رێگا بدات له ده‌ست ره‌سیان به یارمه‌تیه مرۆڤایه‌تیه‌کان وه بۆ ئه‌و هاووڵاتیه سڤیلانه‌ی ئاواره بوونه بگه‌رێنه‌وه ماڵه‌کانیان.
هه‌ر چه‌ند کاتژمێرێک پێش ده‌ستپێکردنی ئاگر به‌سه‌که، هێڕشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی رێبه‌رێکی میلیشیاکانی فه‌ڵه‌ستینی کوشت. گروپی جیهادی ئیسلامی ووتی دانیال مه‌نسور فه‌رمانده‌که‌ی له به‌شی باکوری غه‌ززه مرد له‌و کاته‌ی له هێڕشه ئاسمانیه‌که‌دا ماڵه‌که‌ی به‌ر که‌وت.
ئیسرائیل له رۆژی دووشه‌ممه پێش ئه‌وه‌ی ئاگر به‌سه‌که کاریگه‌ر بێت، تانکی نزدیک به سنوری غه‌ززه دانا.
حه‌مه‌س که کۆنترۆڵی غه‌ززه ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌و گومانی هه‌یه له راگه‌یاندنی ئاگر به‌سه‌که و له فه‌ڵه‌ستینیه‌کان له غه‌ززه داوا ده‌کات ووشیار بن.