موحه‌مد مه‌حمود ی په‌رله‌مانتار و پاسه‌وانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن چه‌کدارانی شه‌باب له مه‌قادیشۆی پایته‌خت درانه به‌ر ده‌سترێژی گووله و ده‌ئه‌نجام گیانیان سپارد. عه‌بدولاهی ئه‌حمه‌دی په‌رله‌مانتار ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری کوژراوه‌که‌دا بوو به ده‌نگی ئه‌مریکای به‌شی سۆمالێ گوتوه ده‌ڵیت هێرشبه‌ران به سواری ئوتۆمبیلێک هاتنه ته‌ک ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌رێز موحه‌مه‌د مه‌حمودی پهرلهمانتارو ده‌سترێژی گوله‌یان لێکردو ده‌شلێ پاسه‌وانه‌که‌ی موحه‌مد مه‌حمود لێان هاته ده‌ست به‌ڵام ده‌رئه‌نجام پاسه‌وانه‌که‌شی کوژرا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گروپی ملیتانی شه‌بابی ئیسلامی سه‌ر به تۆری قاعیده به خێرایی به‌رپرسیارێتی هێرشهکایهن خسته ئه‌سۆی خۆیان.