شه‌ڕ له ناوچه‌ی زومار له نێوان چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕوویانداوه و سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر زومار و گه‌لێک گوندی ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت تا کاتی ئه‌م وتووێژه‌ش شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه و نزیکه‌ی 3 ڕۆژه هێرشیکی گه‌وره‌ی تێرۆریستان ده‌ستی پێکردووه و ده‌شڵێت زۆر جار وه‌ها بووه که شوێنێک گیراوه دواتر لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت هێشتا ڕوون نییه ئاڕاسته‌ی ئه‌م شه‌ڕانه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕۆن.
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق هیچ کۆمه‌کێکی له‌شکرییان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دابین نه‌کردووه و هێزی پێشمه‌رگه پشتی به‌ستووه به‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی پێشتر هه‌یبووه و ده‌شڵێت به‌ڵام له هه‌وڵداین بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ک و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی تری له‌شکری.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له ئه‌مریکا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن واشنتۆن ئاماده‌یه کۆمه‌کی له‌شکریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکات به‌ڵام له ڕێی به‌غداوه ئه‌و یارمه‌تیانه دابین ده‌کات، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مریکا ئه‌و کۆمه‌کانه بگه‌یه‌نێته هه‌رێم جا له هه‌رچ ڕێگه‌یه‌که‌وه بێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاوه‌ر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: