پرسی مافی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد بابه‌تێکی گه‌رم و گوڕی زۆرێک له نێوه‌ند و میدیاکانه نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش.
میدیاکان پڕ بوون له خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌م دۆسێیه و نوسه‌ران و ڕوناکبیرانی کوردیش هه‌ریه‌که دید و بۆچونی خۆی ده‌خاته ڕوو.
نازانرێت سیاسیه‌کانی کورد له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه چه‌ندێک ڕژدن، یانیش چۆن ده‌یانه‌وێت هه‌نگاوی بۆ بنێن، وه‌لێ ئاشکرایه له نێو شه‌قامی کوردی‌دا ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له خه‌ونه‌وه گۆڕاوه بۆ دۆسێیه‌ک که وه‌ک ده‌گوترێت چه‌ندێک زووتر هه‌نگاوی بۆ بنرێ دره‌نگه.
خوێندنه‌وه‌کان جیاوازن، هه‌ندێک له‌وبڕوایه‌دان ڕاگه‌یاندنی جیابوونه‌وه له عێراق ده‌بێت ئه‌مڕۆ له پێش سبه‌یدا ڕابگه‌یه‌ندرێت و هه‌ل و مه‌رجێکی ڕه‌خساوی بۆ هاتۆته ئاراوه، له ده‌مێکدا هه‌ندێکی تر بڕوایان وه‌هایه پێویسته زه‌مینه سازیه‌کی بابه‌تیانه بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکرێت وه‌ک تۆکمه کردنی ژێرخانی ئابووری و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره نه‌رێنیه‌کان و کارکردن به ئاڕاسته‌ی یه‌ک پێناسه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی، چه‌ندان دۆسێی تریش.
هه‌ردوو نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر که‌مال چۆمانی و سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین وتارێکی هاوبه‌شیان بڵاوکردۆته‌وه به ناونیشانی ( قۆناغی گواستنه‌وه‌ی کوردستان ڕووه‌و سه‌ربه‌خۆیی ) (Kurdistan transition toward independence )
له‌م وتاره‌دا هه‌ردوو نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له به‌شی یه‌ک خه‌ون و دوو پێناسه دا ئاماژه به دابه‌ش بوون ده‌که‌ن له نێو ڕای گشتی کوردی‌دا وه‌ک ده‌نوسن "پارتی دیموکراتی کوردستان و لایه‌نه بچوکه سیاسیه‌کانی تریش سه‌نگییان خستۆته سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌بێ گوێدانه قه‌یرانه‌کانی ئێستای ناوچه‌که، له لایه‌کی تریشه‌وه یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و هه‌ندێک له لایه‌نه بچوکه‌کانی تر له‌وبڕوایه‌دان به‌بێ هه‌بوونی پلانێکی ستراتیژی وه‌ک ئاماده‌کاری بۆ به‌ره‌نجامه‌کانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وا ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌رباز نابێت یان سه‌ر ناگرێت. هه‌رچه‌نده هه‌ردوو لایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت به‌ڵام ناکۆکن له‌سه‌ر واده و پێویستی و شێوازی جێبه‌جێکردنی پلانه‌کان".
میوانه‌کانی مێزگرد:
سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین
که‌مال چۆمانی
هه‌ر له‌م نوسینه‌یاندا هه‌ردوو نوسه‌رنکردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌کانیانه‌وه نه‌وه‌ستاون و ژماره‌یه‌ک پێشنیازیشیان هه‌ن له‌وانه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ببێته دوا شوێنی بڕیار، کارا کردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، ڕیفۆرمکردنی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم، به‌شداریکردنی کورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به مه‌رج بێت، هه‌روه‌هاش به‌کارهێنانی ته‌واوی که‌ناڵه دیپلۆماتیه‌کان بۆ فشار خستنه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق تا چه‌کی نوێ بۆ هێزی پێشمه‌رگه دابین بکه‌ن و شوێنێکی شیاویش بۆ هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت له به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریزم.
ده‌قی مێزگرده‌که: