له به‌غدا لایه‌نه سیاسیه‌کانی شیعه و سوننه که‌وتونه‌ته گوناهبارکردنی یه‌کتری، له ده‌مێکدا هێشتا هیچ که‌سێک وه‌ک کاندید ده‌ستنیشان نه‌کراوه بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی وڵاته‌که.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به‌ره‌نجام ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بگه‌نه ده‌ستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر، چونکه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سه‌رۆکی نوێی عێراق دیارکرا ته‌نها 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م شیعه‌کاندا هه‌یه تا کاندیدی خۆیان ئاشکرا بکات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی وه‌ک په‌رچه‌کردارێک ئه‌گه‌ر هاتوو کاندید نه‌کرایه‌وه بۆ سێهه‌م جار له پۆسته‌که‌یدا، به‌ڕێز حه‌یده‌ر ده‌ڵێت هیوادارین مالیکی هه‌ڵه‌ی وانه‌کات و ده‌شڵێت زۆریش گرنگه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا که جارێکی تریش نوری ئه‌لمالیکی کاندید نه‌کرێته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: