گه‌لێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که سه‌ره‌ک وه‌زیری کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق که‌وتۆته به‌کارهێنانی فشار تا وه‌ک کاندیدی گه‌وره‌ترین لایه‌ن دیاربکرێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق.
عادل نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیکی ته‌نها 3 بژاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، یه‌که‌میان دروستکردنی فشارێکی زۆره تا ببێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه یه‌کێکی سه‌ر به خۆی دابنێت ئه‌میش له سێبه‌ره‌وه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکات و سێهه‌میشیان وه‌ک عادل نوری ئاماژه‌ی پێده‌کات ئه‌وه‌یه وه‌ک عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆکی پێشووی یه‌مه‌ن لێی ده‌ربچیت به ڕێکه‌وتنێکی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز نوری ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو ده‌روازه‌کان به ڕووی مالیکیدا دابخه‌ێت ده‌شێت سوود له‌م ڕه‌وشه وه‌ربگرێت که ئێستا ولاته‌که‌ی تیادایه و ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێت و دواجاریش لایه‌نه عێراقیه‌کان ناچار بکات بڵێن فه‌رموو خۆت و جانتاکه‌ت بڕۆ و هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کت له‌گه‌ڵ ناکرێت.
عادل نوری، باسیش له جیاوازی ڕوانینی کوردیش ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی مالیکی له ده‌سه‌ڵاتدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: