ئاژانسی هه‌واڵگری نه‌رویژ ده‌ڵێت ، ئه‌وان زانیاری ته‌واویان له به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی کۆنکریتی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان به شه‌ره‌وانانی ئیسلامی ڕادیکاڵ له سوریا هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکی ئاژانسی ئاسایشی نه‌رویژی بێنه‌دیکت بۆرنلاند ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی گوت؛ که ئاژانسه‌که‌ی زانیاری جێی متمانه‌یان له هاوبه‌شانی بیانی لایه له‌مه‌ڕ شیانی ئه‌نجامدانی هێرشێک له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا، به‌ڵام ئامانجێکی دیاریکراو بۆ ئه‌و هێرشه ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه. هاوکات به‌رێز بێنه‌دیکت گوتیشی ئێمه ئه‌و زانیاریشمان لایه ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که کارێکی تێرۆریستی به‌م زوانه له نه‌رویژدا ئه‌نجام ده‌درێت و ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا بێت ناو براو ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌و زانیاریه‌مان لا نیه که ئایا کێ هێرشه‌که ئه‌نجاما ده‌دات یان چۆن ده‌کرێت وچی ده‌کرێته ئامانج‌و ئایا به‌چ شێوه‌یه‌ک هێڕشه‌که ئه‌نجام ده‌درێت.