ئه‌و که‌شتیه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی هه‌ڵگرتووه و ئێستا له نزیک سنوری ئاوی ستانی ته‌کساس وه‌ستاوه و ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه نه‌وته‌که‌شی خاڵی بکاته‌وه.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت دادگای ستانی ته‌کساس بڕیاری نه‌داوه بۆ ڕاگرتنی که‌شتیه‌که و ئه‌وه‌ی که بووه عێراق داوای کردووه دادگای ته‌کساس ئه‌و بڕیاره بدات به‌ڵام دادگا هیچ بڕیارێکی وه‌های نه‌داوه و ده‌شڵێت "ئێمه‌ش له‌و ڕاپۆرته‌ی داومانه به دادگاکه داوامان کردووه ئه‌و بڕیاره نه‌دات".
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی ده‌شڵێت دۆسێی نه‌وت بڕیارێکی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه که ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ربه‌خۆیی ئابوری کوردستان تا جارێکی تر وه‌ک دکتۆر ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵێت نه‌که‌وینه‌وه ژێر سه‌ختیه‌کانی بڕینی بودجه و هه‌ڕه‌شه‌کردن و بتوانین به داهاتی خۆمان بژین به‌بێ ده‌ستهه‌بوونی حکومه‌تی نێوه‌ندی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: