Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: کوردستان ده‌بێت بگه‌رێته‌وه‌ پێش دۆخی په‌ێمانی ساێکس – پیکۆ و لۆزان

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران به‌رواری

وتو وێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران به‌رواری

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: کوردستان ده‌بێت بگه‌رێته‌وه‌ پێش دۆخی په‌ێمانی ساێکس – پیکۆ و لۆزان

هه‌ر کات باسی کورد له‌و وڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژێن هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، یه‌کسه‌ر باس له‌ یه‌کپارچه‌گی خاکی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌کرێت جا عێراق، تورکیا، ئێران یان سوریا بێت. ئاخۆ بۆ ئه‌م په‌ێڤه‌ بوه‌ته‌ وێرد و بنێشتی ژێر دندانی ئه‌و لایه‌نانه‌؟

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆستای زانکۆێ دهۆک له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ باوه‌ری من وه‌کو ئایه‌تی قورئانی لێهاتووه که‌ نابێ ده‌ستکاری بکرێت‌ و ده‌ستکاری کردنیش تاوانه‌، هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌ست لێ دانی ئه‌و چوار وڵاته‌ وه‌کو تاوانێکی لێ هاتووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ده‌ی 21 دا له‌ مێشکی خه‌ڵکی ئه‌و چوار وڵاته‌ چاندیه‌ که‌ کوردستان پارچه‌یه‌که‌ له‌و چوار وڵاته‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌سه‌ر میلله‌تی کورد راوه‌ستاوه‌ ئه‌م خاڵه‌ به‌ درووستی و ستراتیژی له‌سه‌ر راوه‌ستیت و هه‌م بۆ گه‌لی کوردستان ببێته‌ راڤه‌کردن و شێکردن و تێگهێشتنێک درووست بێت که‌ ئاخا یان خاکی کوردستان پارچه‌یه‌که و کوردستان یه‌ک پارچه‌یه‌ و هاتوه‌ته‌ دابه‌شکردن. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ده‌بێت کوردستانیش وه‌کو هه‌موو وڵاتێکی تر جارێکی تر بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر دۆخێ جارانی پێش په‌ێمانی ساێکس – پیکۆ و لۆزان. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت پێش هه‌ر کام له‌و وڵاتانه‌ بریتانیا و فه‌ره‌نسا تاوانبارن له‌ دابه‌شکردنی کوردستان و ده‌بێت له‌ گه‌لی کورد کوردستان داوای لێبۆردن بکه‌ن‌".

XS
SM
MD
LG