Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: داکۆکی و پارێزگاری کردن له‌ کۆبانی، پارێزگاری کردنه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆک و که‌رکووک و سلێمانی

  • Jani Diylan

Dr. Kirmanj Gundi

Dr. Kirmanj Gundi

دکتۆر کرمانج گوندی: داکۆکی و پارێزگاری کردن له‌ کۆبانی، پارێزگاری کردنه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆک و که‌رکووک و سلێمانی

له‌ کاتێکدا ده‌نگی بێزاری ده‌ربڕێنه‌کان دژ به‌ هێڕشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ له‌ زۆر لا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و مرۆڤ نگرانه‌، له‌م لاوه‌ جیهان به‌رامبه‌ر به‌ هێڕشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان بێده‌نگه‌.

دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای ئیاله‌تی ته‌نیسی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوو جۆره‌ کاردانه‌وه‌ ده‌بینرێت، ده‌ڵێت" کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌لستین له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ تاێبه‌تی وه‌ جیهانی رۆژئاوا به‌ گشتی، نه‌ک هێڵی سوور به‌ڵکۆ هێڵی کوفره‌ بۆ فه‌لستینیه‌کان یان دۆستانی ئه‌وان که‌ کارێک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیان بگاته‌ ئیسرائیل، له‌به‌ر هه‌ندێ ئه‌وان به‌ هه‌موو توانایه‌ک له‌ هه‌موو رویێه‌که‌وه‌ پشتگێری ئیسرائیل ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌رگری له‌ بوون و کیانی سیاسی خۆێ بکات، به‌ تایبه‌تی ئه‌و جاره‌ که‌ خه‌تاکه‌ که‌ رایانگه‌یاند وه‌ک له‌ میدیای جیهانی راگه‌یندرا حه‌ماس ده‌ستیپێکردووه‌، له‌به‌ر هه‌ندێ ئه‌وان له‌ هه‌موو روویێکه‌وه‌ پشتگێری ئیسرائیل ده‌که‌ن. دکتۆر کرمانج هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کێشه‌ی کۆبانی کێشه‌ی کورده له‌ پله‌ی یه‌کم‌، ئه‌مه‌ریکاش هه‌تا ئێستاکه‌، ئه‌گه‌‌رچی ئێستا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆرتر هه‌ڵوێستی گۆڕاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی کورد، به‌ڵام له‌و ئاسته‌دا نییه‌ هه‌تتا له‌ میدیاش سه‌رنچ بداته‌ دۆزی کورد له‌ کوردستانی بن ده‌ستی سوریا و له‌و نا عه‌داله‌تیه‌ی و خوێن رێژییه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌کرێت له‌ لایه‌ن داعش که‌ دوژمنی ئه‌مه‌ریکا دایه‌ و ئه‌مه‌ریکاش به‌ دوژمنی خۆێ ده‌ێزانێ. دکتۆر کرمانچ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رکی به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌رامبه‌ر به‌ رۆژئاوا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ باکۆر ده‌ێکه‌ن بۆ کوردستانی بن ده‌ستی سوریا – رۆژئاوا جێگای شانازیه‌ و ئه‌وان به‌ ئه‌رکی نه‌توایه‌تی خۆیان هه‌ستاوون، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داکۆکی، پارێزگاری له‌ کۆبانێ بکات له‌گه‌ڵ هاووڵاتیه‌کانمان له‌و به‌شه‌، پارێزگاری کردنه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆک و که‌رکووک و سلێمانی وه‌ یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستانیش ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی میدیا بباته‌ ده‌ری و به‌ شێوه‌یه‌کی جدی یارمه‌تیان بدات".

XS
SM
MD
LG