Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق

  • Haider Kareem

پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆک و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی خۆی ده‌سـتنیشـانکرد و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی نوێی وڵاتی هه‌ڵبژارد، ئێسـتا عێراقیـیه‌کان له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی نوێی عێراق کاندیدی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی نێو په‌رله‌مان ڕاسپـێرێت حکومه‌تی نوێی وڵات پـێکبهێنێت.

ده‌وڵه‌تی یاسا که‌ زۆرترین ده‌نگی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هێنا‌ ده‌ڵێت سوورن له‌سه‌ر کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری مالیکی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر، ئه‌مه‌ له‌ کاتێـکدا له‌سه‌ر ئاسـتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ داوای گۆڕینی مالیکی ده‌کرێت

له‌ نێو کوردیشـدا ده‌نگی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ربێت و مالیکی جارێـکی دیکه‌ خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت کاندید بکات، ئه‌وا له‌و حکومه‌ته‌ به‌شـداری ناکه‌ن.

ئایا دیسانه‌وه‌ عێراق ده‌که‌وێته‌وه‌ قه‌یرانی پـێـکهێنانی حکومه‌ت؟ ئایا ته‌نها به‌ گۆڕینی مالیکی کۆسپه‌کانی به‌رده‌م باشبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر لاده‌چن؟

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دکتۆر فوئاد مه‌عسوم وه‌کو سه‌رۆکی نوێی عێراق هه‌تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له‌ کۆکردنه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان؟ له‌ کاتێـکدا عێراق هه‌رگیز هێنده‌ی ئێسـتا دابه‌ش نه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
مه‌ولوود باوه‌موراد، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی و وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری په‌رله‌مان.
کاکه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.

XS
SM
MD
LG