جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به ته‌له‌فون پـێرۆزبایی له دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی نوێی عێراق کرد.
هه‌ردوو به‌ڕێزیان کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته عێراقیـیه‌کان یه‌کگرتووبن له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش). هه‌روه‌ها کۆکیشبوون له‌سه‌ر گرنگی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق له زووترین کات و کاربکرێت بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێـگای چۆنێتی حوکمڕانی وڵات.
به‌ڕێز مه‌عسوم له په‌یوه‌ندیـیه‌که‌دا سه‌نگی خسته سه‌ر گرنگی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه و باوه‌ڕی بۆ نێو هه‌موو پـێـکهاته‌کانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی بدرێت به بنیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی عێراق له ناوچه‌که.
به‌ڕێز بایدن لای خۆیه‌وه دووپاتی کرده‌وه ئه‌مه‌ریکا وابه‌سته‌یه به به‌ڵێنه‌کانی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق له چوارچێوه‌ی ڕێـکه‌وتننامه‌ی سـتراتیژی.