Accessibility links

گۆران ئازاد: په‌رله‌مان چاودێر ده‌بێت به‌سه‌ر کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه

  • Balen Salih

 گۆران ئازاد

گۆران ئازاد

په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌رنوسی یاسای کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کرد.

گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌رنوسه‌که‌ به‌ تێکڕای ده‌نگ و ڕه‌زامه‌ندی که‌مایه‌تیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمیش په‌سه‌ند کراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی داوای گۆڕانکارییان کرد له‌ هه‌ندێک له‌ ده‌سته‌واژه‌کانی ناو به‌رنوسه‌که‌دا و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بڕیار درا به‌رنوسه‌که‌ به‌ ڕێکه‌وتن دابڕێژرێت.

به‌ڕێز ئازاد ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌م کۆمیسیۆنه‌ ده‌سته‌یه‌کی بێلایه‌ن ده‌بێت و پێویستیشه‌ بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت و ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنه‌که‌ش له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه‌ دیار ده‌کرێن و ده‌شڵێت ده‌رفه‌تیش بۆ خه‌ڵکی ته‌کنۆکرات و ئه‌کادیمیستی و بێلایه‌نیش هه‌یه‌.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ گۆران ئازاد کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG