پاش شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ی ئه‌وسا و هه‌ره‌سی له‌شکری عێراق، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان چوونه ناو به‌شێکی زۆری ناوچه دابڕێندراوه‌کانه‌وه. ده‌کرێت بگوترێت ئێستا ئه‌و ناوچانه له ڕووی سه‌ربازیه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورددان. په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی هه‌رێم بڕیاری دا ئۆفیسی خۆی له پارێزگای که‌رکوک بکاته‌وه، به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه هیچ نوێنه‌رایه‌تیه‌کیان نییه له دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
چۆن ده‌توانرێت ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه بهێنرێته ئاراوه، ئایا هه‌ڵبژاردنێکی ته‌واوکاری پێویسته، یان چوار ساڵی تر چاوه‌ڕوانکردن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی؟
ئایا به هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌و ناوچانه، به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌کانه بۆ ناو سنوره‌کانی هه‌رێم و کۆتایی هاتنه به مشت و مڕه‌کان له‌سه‌ر به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق؟
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر خامۆش عومه‌ر، پسپۆڕی یاسایی له زانکۆی کۆیه.
نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی هه‌نگاوه‌که‌ی کورد بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه گرنگیه‌کی مێژوویی ده‌بێت به‌ڵام هه‌نگاوی هه‌ره گرنگ دهرهێنانیهتی له ڕووداوێکی ئاسایشی و کردنی به دۆسێیه‌کی سیاسی و یاساییه.
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌وڵانه به‌بێ ته‌گه‌ره نابن، له کاتێکدا هێشتا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستورێکی په‌سه‌ند کراو نییه بتوانێت پشتی پێ ببه‌سترێت بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: