په‌رله‌مانی عێراق بۆ دیاریکردنی پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار شـکست ده‌خوات و له‌سه‌ر پـێشـنیاری کوردیش 24 کاژمێر ده‌رفه‌ت ده‌درێته هاوپه‌یمانی هێزه کوردسـتانیـیه‌کان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سێ کاندیده‌که‌ی کورد و پاڵاوتنی یه‌ک کاندیدیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار.
هه‌رچه‌نده ڕۆژی چوارشه‌ممه هیچ کام له دکتۆر به‌رهه‌م و دکتۆر نه‌جمه‌دین و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ئاماده نه‌بوون بکشێنه‌وه له پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار، دواجار یه‌کێتی و پارتی ڕێـکه‌وتن پـرسی کاندیده‌کان بخه‌نه پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدادنی نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق داوایه‌کی کوردی ئاڕاسته‌کرا و به پـشـتیوانی پـێـکهاته‌ی شیعه‌کان کۆبوونه‌وه‌که بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاژمێر 11 دواخرا.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.