Accessibility links

یه‌کێتی و پارتی کۆکن له‌سه‌ر بوونی یه‌ک کاندیدی کورد بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی عێراق

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 23 ی مانگی حه‌وت، دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق و دواخسـتنی کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ کاژمێر 11 ی پـێش نیوه‌ڕۆ بۆ کاژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ، پاشان ڕاگه‌یه‌ندرا کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی کوردسـتانی دواخرا بۆ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی دوو کاندید که‌ بریتین له‌ هه‌ردوو دکتۆران فوئاد مه‌عسوم و به‌رهه‌م سـاڵح بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک کۆماری عێراق که‌ به‌پـێی ته‌وافوقی نیشـتیمانی پـشـکی کورده‌ و له‌ لایه‌ن یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتانه‌وه‌ پاڵێوراویان ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت، وه‌ پـێـکنه‌هاتنی لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کان له‌سه‌ر یه‌ک پاڵێوراو هه‌رچه‌نده‌ داوای هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کانه‌.

بۆیه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتان و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌ شـاری هه‌ولێر له‌ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ و یه‌ک پاڵێوراو بۆ ئه‌م پـۆسته‌ ده‌سـتنیشـانبکرێت.

دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ دکتۆر ڕۆژ نوری شـاوه‌یس و مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوولا پـرێس کۆنفرانسێـکیان بۆ ژماره‌یه‌ک له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن سـازکرد بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌.

مه‌لا به‌ختیار گوتی یه‌کێتی نیشـتیمانی دوو کاندیدی سه‌ره‌کی هه‌یه‌ و فراکسیۆنه‌ کوردسـتانیـیه‌کان له‌ به‌غدا بڕیار ده‌ده‌ن کامیان بـبێته‌ کاندیدی هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیـیه‌کان.

دکتۆر ڕۆژ لای خۆیه‌وه‌ دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ به‌ گرنگی ده‌زانن کورد یه‌ک کاندیدی بۆ پـۆستی سه‌رۆک کۆمار هه‌بێت و ئه‌و کاندیده‌ش ده‌بێت ته‌نها کورد ده‌سـتنیشـانی بکات نه‌ک لایه‌نه‌کانی دیکه‌.

XS
SM
MD
LG