Accessibility links

سه‌عدی پـیره‌: مام جه‌لال خۆی به‌ کێشه‌ گه‌وره‌کان سه‌رقاڵ ده‌کات نه‌ک کێشه‌ لاوه‌کیـیه‌کان

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق و سـکرتێری گشتی حزبه‌که‌یان کرد.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌ وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی هه‌رچه‌نده‌ پـزیشـکی به‌ڕێز تاڵه‌بانی داوایکرد ته‌نها 10 خوله‌ک له‌گه‌ڵیدا بن، به‌ڵام سه‌رۆک تاڵه‌بانی خۆی زۆری لێ کردوون بمێنینه‌وه‌.

سه‌عدی پـیره‌ گوتیشی له‌ ده‌می سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ لای سه‌رۆک تاڵه‌بانی وه‌ک ده‌ڵێت مام جه‌لال زۆر ڕووی به‌ خه‌نده‌ و پـێکه‌نین بووه‌ و هه‌روه‌ها خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی. پاشـان ئاماژه‌ به‌وه‌ش کرد سه‌رۆک تاڵه‌بانی ده‌ستی ده‌جوڵانه‌وه‌ و سه‌ری ئه‌له‌قاند و جاری وه‌هاش قسه‌‌ی کردووه‌ و گوێگرتن و میمۆری ته‌واوه‌.

XS
SM
MD
LG