Accessibility links

دکتۆر بێستون زه‌نگه‌نه‌: ئێمه‌ وه‌ک کورد ڤیتۆمان نییه‌ له‌سه‌ر هیچ کاندیدێکی شیعه‌ بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری

  • Balen Salih

هێشتالایه‌نه‌ شیعه‌کانی عێراق نه‌یانتوانیوه‌ له‌سه‌ر دیاریکردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ ڕێکبکه‌ون.

دکتۆر بێستوون زه‌نگه‌نه‌، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت تا ئێستا به‌شێکی شیعه‌کان سورن له‌سه‌ر کاندید کردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری و ده‌شڵێت "ئێمه‌ش وه‌ک کورد ئه‌گه‌ر تێبینیه‌کمان له‌سه‌ر نوری ئه‌لمالیکی هه‌بێت ئه‌وا تێبینیه‌که‌ له‌سه‌ر خۆی نییه‌ به‌ڵکو له‌سه‌ر شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنه‌که‌یه‌تی بۆ عێراق".

هه‌ندێک له‌ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن مالیکی مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پۆسته‌که‌ی، له‌وانه‌ کاندید کردنی ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا و هه‌روه‌هاش حکومه‌تی داهاتووی عێراق هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا نه‌کات.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر زه‌نگه‌نه‌ ده‌ڵێت کاندید کردنی که‌سێک له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری ده‌که‌وێته‌ سه‌ر کۆده‌نگی ماڵی شیعه‌ و ده‌شڵێت بۆ مه‌رجی دووه‌میشی ئه‌گه‌ر هاتوو تاوانه‌کانی به‌سه‌ردا سه‌پاند ئه‌وا نه‌ په‌رله‌مان و نه‌ که‌سی تریش ده‌توانن داکۆکی لێبکه‌ن.

دکتۆر بێستون ده‌ڵێت که‌م و زۆر زۆرێک له‌ کاندیده‌کان بۆ پۆسته‌کان پێشتر له‌ هه‌رێمی کوردستان ئۆپزسیۆن بوون بۆ ڕژێمی پێشوو وه‌ له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ستیان پێکردوه‌ به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت کاتێک ده‌چنه‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێکیان له‌بیر ده‌چێته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG