Accessibility links

حیسام ده‌ستپیش: مام جه‌لال سه‌رمایه‌ی میلله‌تێکه‌، نه‌ سه‌رمایه‌ی خانه‌واده‌‌، حیزب،‌ تاقم وه‌ یاخود لایه‌نێکی دیاریکراوه

  • Jani Diylan

Hisam Dastpeysh

Hisam Dastpeysh

حیسام ده‌ستپیش: مام جه‌لال سه‌رمایه‌ی میلله‌تێکه‌، نه‌ سه‌رمایه‌ی خانه‌واده‌‌، حیزب،‌ تاقم وه‌ یاخود لایه‌نێکی دیاریکراوه

سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی، پردی نێوان لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان و که‌سایه‌تی به‌ توانا له‌ چۆنیه‌تی سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ و گرفته‌کانی وڵاته‌که‌دا، پاش نزیکه‌ی ساڵێک و هه‌فت مانگ ده‌گه‌رێته‌وه‌ کوردستان. به‌ڵام پرسیار ده‌کرێت که‌سێک که‌ وه‌کو سامانێکی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا ده‌کرێت، بۆ به‌و شێوه‌ پێشوازی له‌ گه‌رانه‌وه‌که‌ی کرا؟

Iraqi President Jalal Talabani

Iraqi President Jalal Talabani

حیسام ده‌ستپیش مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" به‌ راستی به‌لای منه‌وه‌ مام جه‌لال سه‌رمایه‌ی میلله‌تێکه‌، نه‌ سه‌رمایه‌ی خانه‌واده‌که‌یه‌، نه‌ سه‌رمایه‌ی حیزبێکه‌ وه‌ نه‌ سه‌رمایه‌ی تاقم وه‌ یاخود لایه‌نێکی دیاریکراوه‌، که‌ کاتێک سه‌رمایه‌ی میلله‌تێک بیت ده‌بێت شێوه‌ سه‌وادکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تیه‌دا له‌ ره‌هه‌نده‌ میلله‌تیه‌که‌ی یان نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یه‌وه‌ بێت. کاک حیسام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ بینیمان له‌ ماوه‌یه‌ که‌ مام جه‌لال نه‌خۆش بوه‌ وه‌ له‌ شێوازی گه‌رانه‌وه‌که‌ێدا وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ هیچ قه‌درێک له‌ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌که‌ نه‌گیردرێت به‌ نیسبه‌ت مام جه‌لاله‌وه‌ وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا ته‌نها کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی دیاریکراوو بتوانێ ئاراسته‌ی ئه‌م وه‌ضعه‌ بکه‌ن. کاک حیسام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ پێچه‌وانه‌ من پێم وابی له‌ هه‌ندی بواره‌وه‌ من ده‌توانم بڵێم خه‌ریکه‌ زوڵم ئوکرێ له‌ مام جه‌لال، ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌، ئه‌و هه‌موو شۆڕشگێریه‌، ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه که‌ کردی بۆ کوردایه‌تی، ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه‌ که‌ کردی له‌ ئاسته‌ سیاسیه‌که‌دا، من هه‌ست ئه‌که‌م جۆرێک له‌ بێ وه‌فایی، جۆرێک له‌ بێ قه‌دری لێ ده‌کرێ، ئه‌مه‌ که‌رنه‌ڤاڵێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ویست بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌م ئینسانه‌ گه‌وره‌ بکرێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌..... کاک حیسام ده‌شڵێت من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بوم که‌ هه‌واڵم بیست زۆرم پێ خۆش بوو باڵاترین مه‌قامی هه‌رێمی کوردستان برۆێ به‌ ده‌ستی خۆێ مام جه‌لال هه‌ڵگرێ بیباته‌وه‌ ماڵه‌که‌ی، ئه‌مه‌ ئه‌رکی سیاسه‌ت وانانی کورده‌ له‌ باشور".

XS
SM
MD
LG