بان کی موون به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌که‌وێته رێ
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون وا چاوه‌روان ده‌کرێت له رۆژی یه‌کشه‌ممه بگاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پشتگێری خۆێ بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵستینیه‌کان پێشان بدات و گه‌ران به دووای رێگاکاندا بۆ کۆتایی هێنان به توند و تیژیه‌کان له نێوانیاندا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت بان له سه‌ره‌تا له دۆحه را ده‌وستێت و له‌وێه‌وه سه‌ردانی شاری کوێت ده‌کات، قاهیره، ئورشه‌لیم،رامه‌ڵا و عه‌مان.
کاربه‌ده‌ستان ده‌لێن سه‌ردانی بان به‌شێک له ههوڵدانهکانیدایه بۆ هاندان له ئاگر به‌سێکی به‌رده‌وام له نێوان ئیسرائیل و میلیشیاکانی حه‌مه‌س.
ئسرائیل له رۆژی شه‌ممه ده‌ست به هێڕشێکی زه‌مینی کرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ی غه‌ززه‌ی ژێر کۆنترۆڵی حه‌مه‌س پاش چه‌ندین هۆشداری کردنه‌وه و هێڕشی ئاسمانی که شکه‌ستی خوارد له باوه‌ر پێهێنان به حه‌مه‌س بۆ راگرتنی مۆشه‌ک هاویشتنه‌کانی بۆ سه‌ر شاره‌کانی ئیسرائیل.