ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردوستانی عێراق یاداشتێکیان مۆرکردووه و داوا له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌که‌ن تا هه‌رێمی کوردستانی سوریا به فه‌رمی دانیپێدابنرێت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
گه‌شه دارا حه‌فید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له فراکسیۆنی سه‌وز (یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) ده‌ڵێت له‌سه‌رجه‌م 111 ئه‌ندامی په‌رله‌مان 68 ئه‌ندام ئه‌و یاداشته‌یان واژۆ کردووه و ده‌شڵێت تا ئێستا به فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ڕاینه‌گه‌یاندووه که ئایا ئه‌و دانیشتنه ده‌کرێت یان نا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، گه‌شه دارا ده‌شڵێت له ده‌مێکدا هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ڕۆژئاوا جیاوازن به‌ڵام کاتێک باس له باری نه‌ته‌وه‌یی و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه ده‌کرێت ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر زه‌وی بسه‌لمێنرێن و ده‌شڵێت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئێستا له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانن دوانیان پێشتر له ئۆپزسیۆن بوون و زیاتر باسیان له مه‌رجه‌عیه‌تی په‌رله‌مان ده‌کرده‌وه له هه‌ردوو ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه بۆیه په‌شیمان بوونه‌وه له‌و شتانه‌ی پێشتر قسه‌ت له‌سه‌ر کردوون ده‌بێته زیانێکی گه‌وره و ده‌شڵێت پێشبینی ده‌کات که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکرێت و ئه‌گه‌ر نا وه‌ک گه‌شه دارا ده‌ڵێت " ئه‌وا فشاری خۆشمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: