Accessibility links

گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ هه‌رێمی کوردستان


له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق بۆ شاری سلێمانی کاردانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکیش و له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانیشه‌وه‌ هه‌بوون. گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی پاش نزیکه‌ی ساڵ و نیوێک له‌مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ده‌مێکدایه‌ که‌ عێراق به‌ قه‌یرانێکی قووڵی سیاسی و ئاسایشیدا ڕه‌تده‌بێت.

زۆرێک له‌ چاودێر له‌و بڕوایه‌دان چاره‌سه‌رکردنێکی یه‌کلای که‌ره‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی عێراق کارێکی ئاسان نییه‌ و ده‌شڵێن له‌و بڕوایه‌دا نین گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانیش ببێته‌ هۆکارێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی عێراق.

لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق چ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کیان هه‌یه‌ بابه‌تی گفتوگۆیه‌ی هاوکارمان سمکۆ عه‌زیزه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامنێرمان گۆران تۆفیق له‌به‌غدا.

کاردانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بابه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان سه‌لام باڵاییه‌ له‌ دهۆکه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG