Accessibility links

ئۆکرانیا ڕوسیا به‌ له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌کانی فڕۆکه‌ مالیزییه‌که‌ تاوانبار ده‌کات


حکومه‌تی ئۆکرانیا ڕوسیای تاوانبارکردوه‌ به‌ یارمه‌تیدانی جوداخوازانی لایه‌نگری مۆسکۆ له‌ مه‌سه‌له‌ی له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌ له‌ شوێنی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌ مالیزیه‌که‌ی که‌ به‌ 298 سه‌رنشینیه‌وه‌ به‌ردرایه‌ خواره‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگه‌یاند ،سه‌رهه‌ڵداوانی لایه‌نگری روسیا ته‌رمی 38 که‌سیان له‌و شوێنه‌ی فڕۆکه‌که‌ی تێدا که‌وته‌‌ خواره‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یاخیبوان له‌ ساری دۆنیسک .

هه‌روه‌ها ئۆکرانا ده‌شڵێت که‌ ئه‌و ته‌رمانه‌ به‌ هاوکاری و یارمه‌تی شاره‌زایانی ڕوسی گوازراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و پسپۆرانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کردبوو شێوازی زمانیان به‌ ڕوونی دیار بوو که‌ خه‌ڵکی ڕوسی بوون. هه‌تا ئێستا ڕوسیا هیچ تێبینیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی مالیزی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند به‌ڵگه‌ گرنگه‌کان له‌و شوێنه‌ی فرۆکه‌که‌ی تێداکه‌تبوه‌ خواره‌وه‌ ، ده‌ستکاریان کراون و ئه‌و کاره‌ش به‌ خیانه‌ت به‌رامبه‌ر ژیانی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی له‌م کاره‌ساته‌دا بوونه‌ قوربانی له‌ قه‌له‌م ده‌دات.

زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته‌.

XS
SM
MD
LG