سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڵگه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسـمانی مالیزیا، ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا که‌وته خوارێ، موشه‌کێـکی زه‌وی- ئاسـمانی به‌رکه‌وتووه که له ناوچه‌ی ژێر ده‌سـتی جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیاوه هه‌ڵدرابوو.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژامه‌وانیدا له کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی گیان له‌ده‌سـتدانی 298 که‌س که له نێو ئه‌و فڕۆکه‌یه بێزاریـیه‌کی ئێجگار زۆری لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد به لای که‌م یه‌ک له قوربانیـیه‌کان ئه‌مه‌ریکایی بووه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی " ئه‌م کاره‌سـاته جیهانیـیه که فڕۆکه‌یه‌کی ئاسیاوی پـڕ له خه‌ڵـک له ئاسـمانی ئه‌وروپادا خراوه‌ته خوارێ، ده‌بێت لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بکرێت که جێی بڕوا و متمانه بێت. ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌نجامدانی ئه‌م لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی په‌سه‌ندکردووه."
پاشـان ئۆباما گوتی ده‌بێت ڕووسیا و جوداخوازان و ئۆکرانیا ئاسانکاری بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌که بکه‌ن و پابه‌ندی ئاگربه‌ستێـکی ده‌سـتبه‌جێ بـبن. گوتیشی ئه‌م تراژیدیایه ده‌یسه‌لمێنێت که کاتی ئه‌وه هاتووه ئاشتی و ئارامی بۆ ئۆکرانیا بگه‌ڕێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، سه‌مانثا پاوه‌ر نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تێبینی دا که سه‌خته جوداخوازان به‌بێ که‌سانی شاره‌زا بتوانن ئه‌و سیستمی موشه‌که به‌کاربهێنن. گوتی به دور نازانرێت ڕووسیا یارمه‌تی ته‌کنیکی دابن.