چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌ی له کێڵگه گازی سروشتی ئه‌لشاعری پارێزگای حومس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕوویدا به لای که‌م 100 سه‌رباز و پاسه‌وان و کارمه‌ندی کێڵگه‌که و 20 چه‌کداری داعش کوژراون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له زاری چالاکوانێـک له شـاری حومسه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی شه‌ڕه‌که به ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ده‌سـتیپـێـکرد و پاشـان هێرش کرایه سه‌ر خاڵـێـکی پـشـکنینی له‌شـکری له نزیک کێڵگه‌که و شه‌ڕه ته‌قه ده‌سـتیپـێـکرد هه‌تا چه‌کدارانی داعش کۆنترۆڵی کێڵگه‌که‌یان کرد.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌دا 115 که‌س کوژراون. ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له‌م باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی کرد به کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌ت له حومس، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـته‌که گوتویه‌تی هیچ زانیاریـیه‌کی نیـیه.
سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کانی داعش‌یش چالاکوانه‌که‌ی حومس گوتویه‌تی27 چه‌کداریان لێ کوژراوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت کوژراوه‌کانی داعش 21 چه‌کداره.
هه‌ردووکیشیان گوتوویانه زیاتر له 200 که‌سیش له لایه‌ن چه‌کداره‌کانه‌وه ده‌سـتگیرکراون و چاره‌نووسیان نادیاره.