به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ پـێناچێت شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان و ئێران هه‌تا 20 ی مانگی حه‌وت به ڕێـکه‌وتنێـکی هه‌میشه‌یی بگه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
محییه‌دین پاڵانی، چالاکوانان و شاره‌زای کاروباری ئێران له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ خالید فه‌تاح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئێران له ئێسـتادا توانیویه‌تی به نه‌رمتر هه‌ڵسوکه‌وت بکات و زلهێزانی جیهان بهێنێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێران وڵاتێـکه ده‌کرێت مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، بۆیه شیانی زۆره درێژه به وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵیدا بدرێت.