Accessibility links

ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: ئێران، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، سایکس پیکۆ

  • Balen Salih

له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌ بنچینه‌ییه‌که‌شیاندا له‌ ڕووی ئاینزاییه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌ی ئه‌مڕۆ (داعش) ی دوێنێ، به‌رنامه‌ی کاری پێکه‌وه‌ییان هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا‌.

چۆن؟

میلیشیا توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران که‌تیبه‌کانی ئه‌هلی حه‌ق به‌ نمونه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین له‌ عێراق، به‌ڵام ئایا له‌ سوریاش توندڕه‌وانی شیعه‌ هه‌مان ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌که‌ن؟

میوانی به‌رنامه‌:
جه‌لیل ئازادیخا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.

هه‌ندێک شیکه‌ره‌وه‌ له‌و بڕوایه‌دان شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت وکۆشش و ته‌قه‌لاکانی کۆماری ئیسلامیش بۆ جێگیرکردنی که‌وانه‌ی شیعە ڕێک و ڕه‌وان وه‌ک پڕۆژه‌یه‌که‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و جوگرافیایانه‌یه‌ که‌په‌یماننامه‌ی سایکس پیکۆ، به‌ر له‌ نزیکه‌ی 100 ساڵ نه‌خشه‌ی کێشابوو.

جه‌لیل ئازادیخا

جه‌لیل ئازادیخا

ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بگۆڕدرێت، ئه‌مجاره‌یان سنوره‌کان چۆن دیار ده‌کرێنه‌وه‌؟ نه‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ بنچینه‌ یان ئاینزاکان ده‌بنه‌ ڕه‌نگی جیاکه‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان؟

هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن تاران و به‌غدای شیعه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌ستێکی ڕاسته‌وخۆشیان نه‌بێت له‌م پیلانانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌ڵام شییانێکی زۆریش هه‌یه‌ چاوپۆشییان کردبێت.

زۆرێک ده‌ڵێن ڕوانینه‌کانی تاران و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لەبارەی سایکس پیکۆوە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گۆڕانکاری له‌ نه‌خشه‌کانی ناوچه‌که‌دا و ده‌شڵێن ئه‌و پشتیوانیه‌ی ئیسرائیل کردوویه‌تی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه‌ که‌ پێویستی به‌ هاوپه‌یمانی نوێ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و کوردیش به‌ باشترین هاوپه‌یمانی ئیسرائیل داده‌نرێت.

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان) دایه:

XS
SM
MD
LG