Accessibility links

مالکی پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات


Iraqi lawmakers attend the parliament session in Baghdad, Iraq, Thursday, Nov. 11, 2010

Iraqi lawmakers attend the parliament session in Baghdad, Iraq, Thursday, Nov. 11, 2010

مالکی پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات

سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی به‌ گه‌رمیه‌وه‌ پێشوازی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ په‌رله‌مان کرد، که‌ یه‌کمین هه‌نگاوه‌ بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.

مالکی له‌ ده‌می وتاری هه‌فتانه‌ی ته‌له‌فزیونیدا له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێ یاساییدا داوای کرد بۆ وه‌لاوه‌ نانی ناکۆکی و جیاوازیه‌ رامیاریه‌کانیان و پێکه‌وه‌ کار کردن بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و یاسایانه‌ی به هه‌ڵواسراوی‌ ماونه‌ته‌وه و هاوکاری کردن له‌ گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ کار‌.

به‌ڵام مالکی که‌ هه‌ر له‌ ساڵی 2006 وه‌ عێراق به‌رێوه‌ ده‌بات و ئێستاکه‌ش‌ له‌ ژێر فیشارێکی زۆردایه‌ بۆ ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌کرد ئاخۆ کاندیدکردنه‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه‌ یان نه‌.

له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مان بن به‌سته‌که‌ی شکاند به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی سوننی بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ر وه‌ها دوو جێگیر، شیعه‌ و کوردێک، به‌ڵام هێشتا ماوه‌ به‌رهه‌ڵسته‌ رامیاریه‌کان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌رۆک کۆمار رێک بکه‌وون.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ جێگری سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان جۆ باێدن ته‌لیفۆنی الجبوری کرد و پیرۆزبایی لێ کرد و ووتی له‌ نزدیکه‌وه‌ کاری له‌گه‌ڵ ده‌کات.

XS
SM
MD
LG