Accessibility links

عه‌لی فه‌یلی: لێدوان نه‌دانی به‌رپرسان و که‌م لوتفیان وامان لێ ده‌کات به‌ دووای سه‌رچاوه‌ی تردا بگه‌ڕێن.

  • Jani Diylan

عه‌لی فه‌یلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان

عه‌لی فه‌یلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان

عه‌لی فه‌یلی: به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که‌ پێویسته‌ لێدوان بده‌ن و که‌م ته‌رخه‌می و که‌م لوتفی ده‌که‌ن وامان لێ ده‌کات به‌ دووای سه‌رچاوه‌ی تردا بگه‌ڕێن.

هه‌ر کات سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان، سه‌رۆک وه‌زیر وه‌ یاخود به‌رپرسانی تر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن، وا باس ده‌کرێت هه‌ر کام له‌ میدیا کوردیه‌کان له‌ ته‌ل و تارێکه‌وه‌ لێ ده‌ده‌ن.

عه‌لی فه‌یلی سه‌رۆکی ده‌زگاێ راگه‌یاندنی شه‌فه‌ق و ئه‌ندامئ پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ کوردستان له‌و قه‌ێرانه‌، له‌ بابه‌تی راگه‌یاندن هێشتا نه‌گه‌ێشتوه‌ته‌ که‌نار ئارامی، به‌ هۆێ ئه‌وه‌یه‌ یه‌کم زۆری که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و دووه‌م به‌شێکی هه‌ره‌ زۆریان ئاراسته‌یان به‌و لایه‌نه‌یه‌ که‌ پاڵثستیان و پشتێوانیان لێ ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ هه‌ر سه‌ردانێکی هێزه‌کانی سیاسی و حکومی کورد بۆ ده‌ره‌وه‌ شێکردنه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ی جۆرا و جۆریان هه‌بێ وه‌ بێگومان به‌ بروای من ئه‌و خۆێندنه‌وانه‌ نه‌ ووردن، نه‌ پابه‌ندن، نه‌ هاوسه‌نگن وه‌ نه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردیشن. کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌بێ حکومه‌ت ئه‌و که‌ناڵه‌ فه‌رمیانه‌ی که‌ هه‌یه‌تی ، بێژه‌ری فه‌رمی خۆێ، ده‌زگاێ راگه‌یاندنی خۆێ ئه‌بێ چالکیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ که‌نه‌وه‌ به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی بێسه‌ر و بێنه‌ر و خوێنه‌ر زانیاری درووستی پێ بگات وه‌ باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌ت ده‌زگاکانی په‌ێوه‌ندیدار به‌م ئه‌رکه‌ی خۆیان هه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رکه‌زییه‌تێک درووست ببێ، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌ دیاری ببێ و ئه‌و زانیارانیه‌ش ده‌درێته‌ بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ر باوه‌ر پێکراوو بێ. کاک عه‌لی ده‌شڵێت به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که‌ پێویسته‌ لێدوان بده‌ن و که‌م ته‌رخه‌می و که‌م لوتفی ده‌که‌ن وامان لێ ده‌کات به‌ دووای سه‌رچاوه‌ی تردا بگه‌ڕێن.

XS
SM
MD
LG