کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن له ئاکامی وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی نێو تونێل له مۆسـکۆی پایته‌خت به لایه‌نی که‌م 21 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 136 که‌سیش برینداربوون که 42 یان باری ته‌ندروسـتیان خراپه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕووداوه‌که به‌یانی سێشه‌ممه بووه له کاتی هه‌ره قه‌ره‌باڵغیدا.
لیژنه‌ی لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که به دوری ده‌زانێت کارێـکی تێرۆرسـتی بووبێت. ده‌ڵێن به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ئه‌لیکتریکی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له ناکاو وه‌سـتاوه و ئه‌مه‌ش وایکردووه چه‌ند فارگۆنێـکی له هێڵه‌کیان ده‌ربچن و وه‌ربگه‌ڕێت.
زیاتر له 1100 که‌س له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا بوون و نزیکه‌ی 12 کاژمێری ویسـتووه هه‌تا کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن توانیویانه له تونێله‌که ده‌ریانبکه‌ن.