Accessibility links

ئه‌میر عه‌لی: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئابلۆقه‌که‌ی ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت

  • Jani Diylan

- Foto Salam Abdulla Xaneqin

- Foto Salam Abdulla Xaneqin

ئه‌میر عه‌لی: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئابلۆقه‌که‌ی ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت

ناوچه‌کانی سه‌ر به‌ خانه‌قین نه‌ک هه‌ر له‌ به‌رامبه‌ری مه‌ترسی هێڕشه‌ تیرۆریستیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش دان به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیشه‌وه‌ ئابڵۆقه‌ی ئابوریان به‌سه‌ر دراوه‌.

ئه‌میر عه‌لی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌ شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هێشتا به‌شێکی زۆری جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ و رێگای نه‌فتخانه‌ تا مه‌نده‌لی به‌ دستی داعش و هێزه‌کانی حکومه‌تدایه‌. کاک ئه‌میر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بۆ بێزاری ده‌ربرین دژ به‌ ئابڵۆقه‌ ئابوریه‌کانی به‌غدا له‌سه‌ر خانه‌قین رێگای ترانزێتی خوسره‌وی – مونذریه‌یان داخست بۆ ئه‌وه‌ی فیشارێک له‌سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند درووست بکه‌ن بۆ لادانی ئه‌و ئابلۆقه‌یه‌. کاک ئه‌میر ده‌شڵیت ئێران ئێستاکه‌ سنوره‌کانی په‌روێزخان و خۆسره‌وی – مونذه‌ریه‌ی داخستووه‌".

XS
SM
MD
LG