Accessibility links

ئیدریس ناسان: به‌رخۆدانی گریلا و گه‌لی کۆبانی به‌رخۆدانێکی دیرۆکیه‌

  • Jani Diylan

Idris Nassan

Idris Nassan

ئیدریس ناسان: به‌رخۆدانی گریلا و گه‌لی کۆبانی به‌رخۆدانێکی دیرۆکیه‌

رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( عێراق و بلاد الشام – داعش )، پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کی زۆر و دووای‌ کۆنترۆڵکردنی شاری موسل، زۆری ئه‌و چه‌که‌ قورسانه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ سوریا و ئێستاکه‌ له‌ شه‌ری دژ به‌ گه‌لی کورد له‌ رۆژئاوا به‌ کار دێت.

ئیدریس ناسان جێگری وه‌زیری کاروباره‌کانی ده‌روه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی کۆبانێ له‌ هه‌ڤپه‌ێبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ بارو دۆخی رۆژئاڤا ده‌ڵێت" بۆ ده‌مێکه‌، بۆ دوو هه‌فته‌یه‌ هێڕش له‌سه‌ر کۆبانێ، هێڕش له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا و باشوری کۆبانێ هه‌یه‌ به‌ تاێبه‌تی پاش به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌و چه‌که‌ قورسانه‌ له‌ شه‌ڕی موسڵ ده‌یانه‌وێ رۆژئاوا بهێننه‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان و هه‌ر وه‌ها به‌ بۆنه‌ی هاتنی یه‌کمین بیره‌وه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی 19 تیرماه‌ وه‌ به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان که‌ لای ئه‌وان وه‌کو نزدیک بوونه‌وه‌یه‌‌ له‌ خوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ هه‌ر کار و کوشت و کوشتارێک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نزدیکتر ببنه‌وه‌‌ له‌ خوا به‌ پێ بیرو بروایان. کاک ئیدریس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان له‌ موسڵ بوه‌ هۆێ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی مۆرالیان و جارێکی تر بێنه‌وه‌ بۆ هێڕش بردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ کوردیه‌کان.

کاک ئیدریس ده‌شڵێت ئه‌و تیرۆریستانه‌ ئه‌و هه‌موو چه‌کانه‌یان له‌ عێراق بۆ سوریا گواسته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک رێگایان لێ بگرێت، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌ڵێت به‌رخۆدانی گریلا، به‌رخۆدانێ یه‌په‌گه‌ و به‌رخۆدانی گه‌لێ کۆبانی به‌رخۆدانێکی دیرۆکیه‌ و تا ئێستا‌ش سه‌ره‌ رای ئه‌وه‌ی داعش هه‌ندی گوندی داگێر کردووه‌ هه‌ر گریلاکان باڵا ده‌ست و سه‌رکه‌وتوون".

XS
SM
MD
LG