ئێران به‌رده‌وامه له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له وت‌و وێژه‌کانی ناوکیدا له ڤیینا ده‌ڵێت ئێران وه‌کو ئه‌و ناوی ده‌بات له بۆچوونه که‌م و کورت و نه‌کرداریه‌کانی نه جۆڵاوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سته‌که له رۆژی شه‌ممه ووتی هه‌ندی به‌ره‌وپێشه‌وه چوون هه‌بوه به‌ڵام هێشتا هه‌ردوو لا له هه‌ندێ له کێشه سه‌ره‌کیه‌کان له نێوانیان زاخکردنی یۆرانیۆم زۆر له یه‌که‌وه دوورن.
کاربه‌ده‌ستێکی تری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ووتی کارێکی سه‌خت ده‌بێت له درێژکردنه‌وه‌ی وت‌و وێژکان تا دووای 20 ی ژولای که کاتی کۆتاییه بێ دیتنی به‌ره‌وپێشه‌وه چوون له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جان کێری و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بریار وایه له وت‌و وێژه‌کانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له ڤیینا به‌شداری بکه‌ن. وه‌زیرانی چین و روسیا له ده‌ست ره‌سدا نیین به‌ڵام دیپلۆماته باڵاکانیان ده‌نێرن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆکی وت‌و ێژکه‌ر عه‌باس عه‌ره‌قچی ده‌ڵێت بونی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له وت‌و وێژه‌کاندا زۆر گرنگه و به هێوایه سه‌رکه‌وتنێک به ده‌ست بهێنن، به‌ڵام ووتی جیاوازیه‌کان قوولن.