Accessibility links

کامه‌ران کوردی: که‌مترین کێشه‌ یه‌کێیتی و پارتی له‌سه‌ری رێک بووبن کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانه‌

  • Jani Diylan

Kamaran Kurdi کامه‌ران کوردی

Kamaran Kurdi کامه‌ران کوردی

کامه‌ران کوردی: که‌مترین کێشه‌ یه‌کێیتی و پارتی له‌سه‌ری رێک بووبن کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانه‌

دیاره‌ گومانی له‌سه‌ر دا نییه‌ که‌ سه‌رکه‌وتن له‌ یه‌کگرتندایه‌، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مرۆێ باشوری کوردستان دا ئه‌و یه‌کگرتنه‌ به‌و جۆره‌ به‌دی ناکرێت!

کامه‌ران کوردی چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ داخه‌وه‌ کورد له‌ باشوری کوردستان ناو مالی خۆێ رێک نه‌خستووه‌ وه‌ یاخود ستراتیژیه‌تێکی هاوبه‌شیان نییه، به‌ تاێبه‌تی که‌ باسی باشور ده‌که‌ێن باسی یه‌کێیتی و پارتی ده‌که‌ێن که‌ تا ئه‌م کاته‌ به‌شێکی زۆری چ هێزی پێشمه‌رگه‌ یا‌ ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشوریان به‌ ده‌سته‌وه‌یه. کاک کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ی که‌ ئێمه‌ وه‌کو چاودێرێک بینیمان، ده‌رهاویشتنه‌کان، رێکه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یه‌کێیتی زۆرتر له‌سه‌ر پله‌ و پۆست پایه‌کان بوو‌ و بگره‌ دووای رووخانی صه‌دامیش یه‌کێیتی و پارتی دیسانه‌وه‌ له‌ به‌غداش هه‌ر شه‌ڕیان له‌سه‌ر پۆست کردووه‌ وکه‌مترین کێشه‌ که‌ یه‌کێیتی و پارتی له‌سه‌ری رێک بووبن کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانه. کاک کامه‌ران ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ چ ئیستاکه‌ و چ له‌ رابوردووشدا هه‌ست ئه‌که‌ێن یه‌کێیتی و پارتی له‌ دوو روانگه‌ی جیاوازه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ جۆراجۆره‌کان هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بوه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی که‌ ئێستاکه‌ باس ده‌کرێت له‌ روانگه‌ی دوو هێزی ئیقلیمیه‌وه‌ ئه‌م هێزانه‌ پشتگێری ئه‌کرێن وه‌کو چۆن بڵێن به‌ کار ئه‌هێنرێن". ‌

XS
SM
MD
LG