Accessibility links

که‌مال چۆمانی:گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕژد نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌

  • Balen Salih

 که‌مال چۆمانی

که‌مال چۆمانی

‌چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته‌ (داعش) ی پێشوو له‌ سوریا دژی کورد ده‌جه‌نگن و له‌ عێراقیش هه‌تا ئێستا دژی شیعه‌کان و له‌شکری عێراق له‌ شه‌ڕدان.

نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر که‌مال چۆمانی ده‌ڵێت له‌ ڕوانگه‌ی ئامانجه‌کانیه‌وه‌ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ نییه‌ له‌ نێوان شه‌ڕه‌کانی داعش له‌ سوریا و له‌ عێراق و له‌ هه‌ردوکیاندا شه‌ڕ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ده‌که‌ن و ده‌شڵێت له‌ ئێستادا چه‌کداره‌ توندڕه‌وکانی داعش به‌ هۆی سه‌روقاڵییه‌وه‌ به‌ ناوچه‌ سوننیه‌کان و سوپای عێراقه‌وه‌ ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌ شه‌ڕی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێک شه‌ڕ له‌ ناوچه‌کانی که‌رکوک و جه‌له‌ولا و خانه‌قین هه‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز چۆمانی ده‌ڵێت بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌و هێرشانه‌ی داعش ده‌یکاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوبانی له‌ کوردستانی سوریادا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ململانێ و ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و بێده‌نگیه‌که‌ش بۆ سه‌ر فشار خستنه‌ سه‌ر په‌یه‌ده‌یه‌ له‌ ڕۆژئاوای کوردستان.

که‌مال چۆمانی یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیپێکردووه‌ وه‌ک فشار بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم تا هه‌ڵوێستی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت له‌ ڕووداوه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان و ده‌ڵێت هه‌ندێک میدیا وه‌های نیشان ده‌ده‌ن که‌ خه‌ڵکیش له‌ هه‌رێم ناڕازین له‌ ڕۆژئاوای کوردستان و ده‌شڵێت هیواداره‌ که‌ به‌رپرسانی هه‌رێم وه‌ڵامیان هه‌بێت و ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌وه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌ خه‌ڵکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمدا نین.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG