په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی په‌رله‌مانی دا له شاری که‌رکوک.
گۆران ئازاد، په‌رله‌مانتار له فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره دوو دیوی هه‌یه، سیاسی و یاسایی، وه ده‌شڵێت له ڕووی یاساییه‌وه کێشه‌یه‌ک هه‌یه چونکه دانیشتوانی که‌رکوک نوێنه‌ریان نییه له په‌رله‌ماندا، به‌ڵام له ڕووی سیاسیه‌وه جه‌خت کردنه‌وه‌یه که که‌رکوک به‌شێکی کوردستانه و پارێزگای چوارهه‌می هه‌رێمه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سازدانی هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه دابڕێندراوانه‌ی ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی تیادان، به‌ڕێز گۆران ده‌ڵێت له ئێستاد په‌رله‌مانی هه‌رێم سه‌رقاڵی پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه و کار ده‌کرێت بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌و ناوچانه و ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌نجامی ئه‌و ڕیفراندۆمه ئه‌و ناوچانه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا هه‌ڵبژاردنێکی ته‌واو کاری ده‌کرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: