هێزی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی عێراق چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری جه‌له‌ولایان کۆنتڕڵ کردووه پاش شه‌ڕێکی توند له‌گه‌ڵ ملیتانه سوننه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سهرکهردهیهی سه‌ربازی کورد ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که له چه‌ندین لاوه ئه‌نجام درا، پاش چه‌ندین کاتژمێری شه‌ڕێکی سه‌خت توانرا کۆنتڕۆلی ناوچه‌کان بکرێت. ده‌شڵێت له ئێستا ( هه‌تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م ڕاپۆرته) ته‌نها یه‌ک گه‌ڕه‌ک له ژێر کۆنتڕؤلی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ماوه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی په‌یامنێرمان یه‌حیا بهرزنجیدایه.