حکومه‌تی عێراقی 4 هه‌زار که‌سی له خۆبه‌خش و سه‌ربازی عێراقی ڕه‌وانه‌ی شاری ڕه‌مادی سه‌ر به پاریزگای ئه‌نبار کردووه وه‌ک هێزی پشتیوانی بۆ به‌هێز کردنی کۆنتڕۆڵی شاره‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی عێراق ڕاگه‌یاند 4 هه‌زار خۆبه‌خش له ناوچه زۆرینه شیعه‌کانی که‌ربه‌لا، به‌غدا، نه‌جه‌ف و به‌سڕه‌وه به فڕۆکه گوێزرانه‌وه بۆ ڕه‌مادی. که‌ناڵه‌که ڕایگه‌یاند پارێزگاری ئه‌نبار ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف ئه‌ل دوله‌یمی ئه‌م زانیاریانه‌ی داوه.
سه‌رکرده‌ی هێزه له‌شکرییه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌شید فه‌لاح ئاماژه‌ی به‌وه کردووه 2 هه‌زار و 500 سه‌د خۆبه‌خش له ڕۆژی هه‌ینی به هه‌لی کۆپته‌ر ڕه‌وانه‌ی ڕه‌مادی کراون و چاوه‌ڕوان ده‌کڕێت ئه‌وانی تریش له ڕۆژی شه‌ممه بگه‌ن. له ئێستادا هێزه‌کانی حکومه‌ت کۆنتڕۆلی ڕه‌مادییان له ده‌ستدایه هه‌رچه‌نده یاخی بووه سوننه‌کان کۆنتڕؤلی فه‌لوجه‌یان له پارێزگای ئه‌نبار کردووه .
حکومه‌تی عێراقی زۆرینه شیعه له ژێر فشارێکی زۆری ملیتانه سوننه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌شدایه. هێزی پێشمه‌رگه له ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی گرت به سه‌ر دوو پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سه‌ره‌کی له باشوری شاری که‌رکوکی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر.
ڕێبه‌رانی کورد له ساڵی پاره‌وه له مشتومڕێکی تونددان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی. فه‌لاح مسته‌فا به‌کر به‌رپرسی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت "به داخه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی به یه‌کلایه‌نانه‌و به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بڕی‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌نارد. ئێمه ناچارین هه‌نگاو بنێین بۆ دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و موچه‌ی خه‌ڵک. بۆیه ئێمه ئه‌مه به‌ڕێگای نه‌وت ده‌که‌ین هه‌تا ئه‌و کاته‌ی داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کرێت. به‌ڵام خاڵه سه‌ره‌کییه‌که‌مان ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌ر به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا تووێژ ناکه‌ین، مه‌رج ده‌بێت بۆ وتووێژ کردن".
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرتانه‌دایه.