Accessibility links

سه‌رۆکی ڕوسیا له‌ گه‌شتێکی ئه‌مه‌ریکای لاتین دایه‌


سه‌رۆکی ڕوسیا ده‌ستیکرد به‌ گه‌شتێکی شه‌ش ڕۆژی بۆ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین.

یه‌که‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌که‌ی ڤلادمیر پوتن له‌ کیوبا بوو ڕۆژی هه‌ینی له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ ڕاول کاسترۆ کۆبووه‌وه‌.

هه‌دوو وڵات ژماره‌یه‌ک ڕێککه‌وتنیان مۆر کرد که‌ بریتی بوو له‌ لێخۆش بوونی له‌سه‌دا 90ی قه‌رزه‌کانی که‌ ڕوسیا داویه‌تی به‌ کیوبا که‌ ده‌کاته‌ زیاتر له‌ 30 ملیار دۆلار، و ڕێککه‌وتنێکی تریش که‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دوای نه‌وت له‌ که‌ناری باکوری کیوبا.

ڤلادمێر پوتن هه‌روه‌ها بۆ کاتژمێرێک له‌گه‌ڵ فدڵ کاسترۆی دامه‌زرێنه‌ری شۆڕشی کیوبا کۆبووه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG