ئایا ده‌وڵه‌تی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت؟ ئه‌مه پرسیاری ڕۆژانه‌ی گه‌وره و بچوکی کورده و شێوازی پرسیاره‌که‌ش له جوگرافیایه‌که‌وه بۆ جوگرافیایه‌کی تر ده‌گۆڕدرێت.
ئایا جیابوونه‌وه له عێراق چاره‌سه‌ره؟ هێشتاش وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره نه‌دراوه‌ته‌وه و نه‌شتوانراوه ڕه‌هه‌نده‌کانی پاش جیابوونه‌وه دیاربکرێن له‌و ڕوانگانه‌وه‌ی چی ڕووده‌دات وه‌ک به‌ره‌نجام.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی له هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا، کوردی پارچه‌کانی تری کوردستان چی‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟ له ده‌مێکدا له هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستاندا کورد ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردن و ماف زه‌وتکردن بۆته‌وه.
میوانی به‌رنامه:
تاهیر خالیدی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌تیش تورکیا و ئێران چاوه‌ڕوانی چ جۆره هه‌ڵوێستێکیان لێده‌کرێت؟
چاوه‌ڕوانیه‌کان زۆربوون به‌هۆی په‌یوه‌ندی خراپی نێوان تورکیا و عێراقه‌وه، ئانکه‌ره پشتیوانی له جیابوونه‌وه‌ی کورد بکات له حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که که شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی تورکیا له ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیر، به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزی گوتووه "سه‌روه‌ری عێراق بۆ تورکیا ئێجگار گرنگه"
هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یامه‌که‌ی ڕۆژی 25 ی مانگی شه‌شدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاشکرایی و ڕاشکاوانه به هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت "کۆماری ئیسلامی هه‌رگیز به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی هاوپه‌یمانی تورکیا قایل نابێت" و هه‌ر له‌و په‌یامه‌شدا جارێکی تر پشتیوانی بێ چه‌ندوچوونی تاران بۆ نوری ئه‌لمالیکی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه.