Accessibility links

ئه‌ردۆغان داوا له‌ داعش ده‌کات تورکه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌کان ئازادبکات

  • VOA News

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا داوای له‌ چه‌کدارانی داعش کردووه‌ به‌ر له‌ کۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و 49 که‌سه‌ ئازاد بکه‌ن که‌ له‌ کونسوڵخانه‌ی تورکیا له‌ شاری موسڵ ده‌سـتگیریانکردوون.

ئاژانسی ئه‌‌نه‌دۆلیای ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ زاری سه‌رۆک وه‌زیران ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی ڕۆژوشکاندندا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و میلیتانانه‌ ئیسلامی راسته‌قینه‌ن، ئه‌وا پێویسته‌ برایانیان ئازاد بکه‌ن و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ له‌و میلیتانانه‌ ده‌که‌ین.

جێی ئاماژه‌یه‌ ، ئه‌و 49 هاوڵاتیه‌ تورکه‌ له‌ 11 ی مانگی شه‌شدا له‌ کونسوڵخانه‌ی تورکیا ده‌ست به‌سه‌ر کران، کاتێک چه‌کدارانی داعش شاری موسڵیان کۆنترۆڵکرد.

ده‌ستگیرکراوه‌کان بریتین له‌ دپلۆماتان و منداڵان و هێزی پۆلیسی تایبه‌ت.

هه‌روه‌ها 32 شۆفێری ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر که‌ ئه‌وانیش له‌ شاری موسڵ له‌ لایه‌ن هه‌مان گروپه‌وه‌ ده‌سـتگیرکرابوون له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئازادکران.

XS
SM
MD
LG