کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ته‌رمی 53 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که ده‌ست و چاویان به‌ستراونه‌ته‌وه له ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی له باشوری به‌غدا، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ئاماژه‌یان پێکردووه.
عه‌مید سه‌عد مه‌عن ئیبراهیم، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌و ژماره ته‌رمه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری حله دۆزراونه‌ته‌وه شوێن فیشه‌کیان پـێوه‌بووه و ده‌شڵێت لێکۆڵینه‌وه ده‌ستیپێکردووه بۆ دیاریکردنی ناسنامه‌ی کوژراوه‌کان و هه‌روه‌هاش هۆکاره‌کانی له پشت ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه‌وه بوون.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێشتا مه‌به‌ستی پشت ئه‌م کوشتنانه دیار نیین، به‌ڵام ئه‌م جۆره کوشتنانه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕۆژه کاره‌ساتاوی و خوێناویه‌کانی شه‌ڕی ئاینزایی ساڵانی 2006 و 2007 واته ئه‌و کاتانه‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ته‌رمی کوژراوه‌کان له‌سه‌ر لاڕێ و شوێنه چۆڵه‌کان و له‌ناو ڕوبار و جۆگه‌کاندا جێدههێڵران.
له‌وه‌تای هێرشی توندڕه‌وانی سوننه و کۆنترۆڵکردنی به‌شێکی زۆری باکور و ڕۆژئاوای عێراق ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژانه ته‌رمی قوربانیان ده‌دۆزنه‌وه و ئه‌مه‌ش ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئاینزایی له نێو عێراقیه‌کاندا هێناوه‌ته‌وه ئارا.