ولیام هه‌یگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتووه ئه‌و مه‌تریاڵه کیمیاییانه‌ی کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌ی له ساڵانی هه‌شتاکاندا گه‌یاندویانه‌ته سوریا پێده‌چێت له دروستکرنی چه‌کی کیمیاییدا به‌کارهێنرابن له‌وانه گازی سارین.
به‌ڕێز هه‌یگ له ڕاگه‌یاندنێکی نوسراودائه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کان چه‌ندان تۆن مه‌تریاڵی کیمیاییان ناردووه بۆ سوریا به‌ر له‌و گه‌مارۆیانه‌ی له ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سه‌پێندرابوونه سه‌ر سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌شڵێت ئه‌و مه‌تریاڵه کیمیاییانه ڕه‌وایی به‌کارهێنانیان هه‌بووه به‌ڵام شیانی خۆشیان هه‌یه له دروستکردنی سارین و مه‌تریاڵی وه‌ک (ڤی ئێکس).
ساڵی پار دیمه‌شق په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی مۆرکرد و قایلیش بووه به‌وه‌ی عه‌مماری چه‌که کیمیاییه‌کانی خۆی له‌ناو به‌رێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت له‌نده‌ن یارمه‌تی لابردن و له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا ده‌دات.