Accessibility links

مالیکی سوپاسی سه‌رۆکی میسر ده‌کات له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سـازکردنی ڕیفراندۆم بۆ کوردسـتان

  • VOA News

نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سوپاسی عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی میسری کرد له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسـتی له‌ دژی سـازکردنی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ مه‌به‌سـتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی.

ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند نوری مالیکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی کردووه‌ و سوپاس و پـێزانینی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسـتی پـشـتگیرانه‌ی بۆ عێراق له‌ شه‌ڕی دژه‌ تێرۆردا و هه‌روه‌ها به‌رگریکردنی له‌ یه‌ک‌پارچه‌یی عێراق. پاشـان مالیکی پـێی گوتووه‌ عێراق وڵاتی دووهه‌مێتی.

سیسی له‌ وه‌ڵامدا پـشـتوانی خۆی بۆ عێراق نیشـان‌داوه‌ و گوتویه‌تی عێراق نه‌ک به‌ وڵاتی دووه‌مم ده‌زانم به‌ڵکو وڵاتی یه‌که‌ممه‌. گوتوشیه‌تی بۆ جه‌ختکردنه‌ سه‌ر پته‌وی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ عێراق ده‌نێرێت تاوه‌کو تاوتووێی چۆنێتی په‌ره‌پـێدانی هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات بکات له‌ هه‌موو بواره‌کاندا.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆکی میسر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ میسریـیه‌کان کۆبووه‌وه‌ و تیایدا باسی له‌ قه‌یرانی ئێستای عێراق کرد و پاشـان باسی له‌ کوردسـتان کرد و گوتبووی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی کورده‌کان داوای ده‌که‌ن " کاره‌ساته‌" . پاشـان مه‌ترسی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ربێت و ده‌وڵه‌تی کوردی دروسـتببێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ فراوانتر بـبێت و سوریاش بگرێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG