Accessibility links

هادی سوفیزاده‌: کورد ئه‌توانێ چاره‌نووسی خۆێ دیاری بکات و ده‌بێت ئاماده‌ش بێت له‌ دانی هه‌زینه‌که‌ی

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh

Hadi Sofizadeh

هادی سوفیزاده‌: کورد ئه‌توانێ چاره‌نووسی خۆێ دیاری بکات و ده‌بێت ئاماده‌ش بێت له‌ دانی هه‌زینه‌که‌ی

ئه‌مرۆ کێشه‌ی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بابه‌تی داغ و گه‌رمی میدیاکانی جیهانه‌ که‌چی هێشتا لای هه‌ندی کورد بڤه‌یه‌.

هادی سوفزاده‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK و شاره‌زای کاروباری ئێران و قه‌فقاس له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌م پرۆسه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌ێوه‌ندی به‌ کورده‌وه‌ هه‌یه‌ په‌ێوه‌ندی به‌ که‌س یان لایه‌نێکی تره‌وه‌ هه‌یه‌؟ ده‌ڵێت " له‌ راستیدا هه‌ڵکه‌وته‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا کارێکی واێکردووه‌ که‌ ته‌نها نه‌ته‌وه‌کان نه‌بن که‌ بیانه‌وێ چاره‌نووسی خۆیان به‌ پێی بڕگه‌کانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ دیاری بکه‌ن، به‌ڵام له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئه‌وه‌ به‌شێکی زۆر، دراوسیه‌کان، په‌ێوه‌ندیه‌کانی دیرۆکی و مێژوویی هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌خشیان هه‌یه‌ له‌ دیاریکردنی چاره‌نووس. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کورد که‌ خۆێ ئاکته‌رێکه‌ و‌ ئه‌توانێ چاره‌نووسی خۆێ دیاری بکات ده‌بێت ئاماده‌ش بێت هه‌زینه‌که‌ی بدات و کوردیش له‌م قۆناغه‌دا ناچاره‌ خوێن بدات. کاک هادی ده‌شڵێت هێج کات له‌مێژوودا هه‌ل و مه‌رجێکی له‌مه‌ باشتر بۆ کورد هه‌ڵنه‌که‌وتوووه‌ و ئێستاکه‌ باشترین فورسه‌ته‌ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی".

XS
SM
MD
LG