چه‌کداران هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی سۆماڵ له مه‌قادیشۆی پایته‌خت و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشـتا زیانه گیانیـیه‌کان به ته‌واوی نه‌زانراوه.
ئه‌فسه‌رێـکی سۆماڵی به ناوی محه‌مه‌د عه‌بدی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس گوتووه هێرشه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ده‌ره‌وه‌ی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌سـتیپـێـکرد. پاشان چه‌کداره‌کان خۆیان به کۆشـکدا کرد.
کاربه‌ده‌سـتێـکی کۆشکیش بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی پشـتڕاستکرده‌وه که هێرشبه‌ره‌کان چوونه‌ته ناو کۆشـکه‌که‌وه، به‌ڵام گوتی زۆربه‌یان کوژراون.
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لموسعب گوته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه چه‌کداریـیه‌کانی کۆمه‌ڵی ئه‌لشه‌بابی توندڕه‌وی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به ڕۆیته‌رزی گوت چه‌کداره‌کانیان چوونه‌ته ناو کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی و به‌شێـکیان کۆنترۆڵکردووه و هێشـتا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.